میلان و ئیبراهیمۆڤیچ رێككەوتن

21/11/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی میلان گەیشتۆتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی بۆ ئەوەی پەیوەندی بەریزەكانیانەوە بكات".

بەپێی هەواڵی سكای ئیتاڵیا ، یانەی میلان لەگەڵ مینۆ رایۆلای بریكاری كارەكانی ئیبراهیمۆڤیچ كۆبۆتەوە و بریاری كۆتاییانداوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " كۆتایی ئەم مانگە ئێبرا دەگاتە شاری سانسیرۆ و بەشێوەیەكی فەرمی بۆندەكەی لەگەڵ میلان واژۆ دەكات".