لیڤەرپوول هەواڵە ناخۆشەكەی پێگەیشت

21/11/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێش دەستپێكردنی یارییەكانی گەڕی (13)ـی خولی ئینگلیزی هەواڵە ناخۆشەكەی پێگەیشت".

رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانی رایگەیاند : " هەریەكە لە محمد سەڵاحی میسر و ئەندرێ رۆبێرتسۆنی سكۆتلەندی نەیانتوانیوە پەیوەندی بە مەشقەكانی رێدز بكەن".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ئەم دوو یاریزانە بۆ یاری بەرامبەر یانەی كریستال پالاس لەخولی ئینگلیزی بەشداری ناكەن ، بەهۆی ئەو پێكانەی دووچاریان هاتووە".