چێڵسی دوای دوو دۆراندن گەرایەوە رێرەوی سەركەوتنەكان

05/12/2019 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی چێڵسی دوای دوو دۆراندن گەرایەوە رێرەوی سەركەوتنەكان و بە ئەنجامی (2 – 1) لەیانەی ئەستۆن ڤێلای بردەوە".

تامی ئەبراهام لەخولەكی (24) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی چێڵسی تۆماركرد ، لەخولەكی (41) مەحمود تریزیگێ گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی میوان تۆماركردەوە".

لەگێمی دووەم و لەخولەكی (48) ماسۆن مونت گۆڵی سەركەوتن و دووەمی بۆ یانەی بلوز تۆماركرد و یانەكە سێ خاڵی بەدەستیهَنا".

بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی لەپلەی چوارەمی ریزبەندی مایەوە بەكۆكردنەوەی (29) خاڵ و ئەستۆن ڤێلاش دابەزی بۆ پلەی (15)ـی ریزبەندی".