مانچستەر یونایتد لە تۆتنهامی مۆرینهۆی بردەوە

05/12/2019 - 13:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی (15)ـی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (2 – 1) لەیانەی تۆتنهامی بردەوە".

لەخولەكی (6) ماركۆس راشفۆرد گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆماركرد ، لەخولەكی (39) دەیلی ئالی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی تۆتنهام تۆماركردەوە".

لەخولەكی (49) ماركۆس راشفۆرد گۆڵی دووەمی خۆی و یانەی مانچستەر یونایتدی تۆماركرد ، تیپەكەش سەركەوتنی بەدەستهێنا".

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەریونایتد كۆی خاڵەكانی بۆ (21) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی شەشەمی گرتووە، تۆتنهامیش بە (20) خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە".