لیڤەرپوول بەپێنج گۆڵ ، دێربی مێرسیسایدی یەكلایی كردەوە

05/12/2019 - 13:43 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی (15)ـی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی (5 – 2) لەیانەی ئێڤەرتۆنی بردەوە.

دیفۆك ئۆریگی لەخولەكی (6) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆماركرد ، دواتر شیردان شاكیری ئەنجامەكەی بۆ یانەی رێدز دوو هێندەكرد ، لەخولەكی (21) یانەی ئێڤەرتۆن مایكل كین گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی میوان تۆماركرد".

دوای (10) خولەك دیفۆك ئۆریگی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی لیڤەرپوولی تۆماركرد ، پێش كۆتیای هاتنی گێمی یەكەمیش بە یەك خولەك ، سادیۆ مانێ گۆڵی چوارەمی رێدزی تۆماركرد".

لەگێمی دووەم و لەخولەكی (48) ریچارلسۆن ، گۆڵی دووەمی بۆ ئێڤەرتۆن تۆماركرد ، ڤایناڵدۆمیش لەدواین خولەك كۆتایی بە كەرنەڤاڵەكە هێنا و گۆڵی پێنجەمی لیڤەرپوولی تۆماركرد".

ئێستا لیڤەرپوول پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە بەكۆكردنەوەی (43) خاڵ و بەجیاوازی (8) خال پێش نزیكترین ركابەری دێت كە لیستەر سیتییە".