لازیۆ یەكەمین دۆڕاندنی لەم وەرزە توشی یۆڤنتۆس كرد

08/12/2019 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یۆڤنتۆس دیاری ئەنتەرمیلانی بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی خولی ئیتاڵیا ڕەتكردەوە كاتێك لە یارییەكانی جەولەی 15می خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی توشی یەكەمین دۆران بوو لەم وەرزە بە گۆڵێك بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە لاتسیۆ دۆرا.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەخولەكی 25 تاكە گۆڵەكەی یۆڤنتۆسی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لویز فلیپی رامۆس لەخولەكی 46 گۆڵی بەرامبەری بۆ لاتسیۆ تۆمار كردەوە، سێرجی میلینكۆفیچ سافیچ لەخولەكی 74 گۆڵی دووەمی لاتسیۆی تۆمار كرد، پاشان شیرۆ ئیمۆبێلی لێدانێكی سزای لەدەستدا، لەخولەكی پێنجەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكەش فلیپی كاسیدۆ گۆڵی سێیەمی بۆ لاتسیۆ تۆمار كرد، بەم ئەنجامەش یۆڤنتۆس بە 36 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوەو لاتسیۆ بە 33 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە.