بوروسیا مونشن گلادباخ ، برینەكانی بایرن میونخی قوڵتركرد

08/12/2019 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیاری لوتكەی جەولەی 14می خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی بروسیامونشن گڵادباخ پارێزگاری لە پێشەنگی یانەكان كرد پاش بردنەوەی لە بایرن میونخ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

گێمی یەكەم بە بەرامبەر بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بایرن میونخ گۆڵەكەی خۆی لەلایەن ئیڤان بێرسیچ لەخولەكی 49 تۆمار كرد، پاشان رامی بن سەبعینی گۆڵی بەرامبەری لەخولەكی 60 تۆمار كردەوە، هەمان یاریزان بە لێدانی سزا لەخولەكی دووەمی كاتی بەفیرۆچوو گۆڵی بردنەوەی بۆ گڵادباخ تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش لە پێشەنگ بووە خاوەنی 31 خاڵ.