میلان لەبارەی گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ بەفەرمی هاتە دەنگ

09/12/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

فریدریك ماسارا بەرێوەبەری وەرزشی یانەی میلان بەشێوەیەكی فەرمی لەبارەی گواستنەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی هاتە دەنگ.

ماسارا لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرت) وتی : " تا ئەم دەقەیە هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئێمە و ئیبراهیمۆڤیچ نییە ، ئەو یاریزانە بیر لەوە دەكاتەوە لەریزی یانەكەی بەردەوام بێت كە ئێستا بۆندەكەی لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس كۆتایی هاتووە".

بەرێوەبەرەكەی میلان وتیشی : " ئێمە چاوەرێی ئیبراهیمۆڤیچ دەكەین ، بزانین بریاری چی دەدات ، ئەگەر بریاریدا بگەرێتەوە خولی ئیتاڵیا ، ئەوە ئێمە راستەوخۆ پەیوەندی پێوەدەكەین".