ناپۆلی ئەنچیلۆتی دەركرد و راهێنەرێكی نوێی دۆزییەوە

10/12/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی ناپۆلی بەشێوەیەكی فەرمی بریاری لادانی ئەنچیلۆتی لە پۆستەكەی داوە و ناوی راهێنەری نوێیشی ئاشكراكردووە".

تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند : " كارگێری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بریاری لادانی ئەنچیلۆتی دەركردووە و لەچەند كاتژمێری داهاتوو بریارەكە دەدرێتە راگەیاندنەكان".

تۆڕەكە دەڵێت : " ناپۆلی لەماوەی (9) یاری رابردوو یەك بردنەوەی تۆمارنەكردووە، بۆیە لەشوێنی ئەنچیلۆتی بریاردراوە جینارۆ گاتۆزۆ بۆ ماوەی (18) مانگ ئەركی مەشقدانەوەی ناپۆلی بگرێتە ئەستۆ".