ئیبراهیمۆڤیچ ناوی یانە نوێیەكەی ئاشكراكرد

10/12/2019 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمریكی ، ناوی یانە نوێیەكەی بە هاورێیەكانی خۆی وتووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند : " ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ هاورێیەكانی خۆی قسەی كردووە و ناوی یانە نوێیەكەی پێ وتوون كە بریارە بۆ یاریكردن پەیوەندی پێوە بكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ئێبرا پێی وتوون دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی میلان بكات ، بۆ ئەمەش بڕی (6) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ، هەردوولاش گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەرەتای كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆندەكە واژۆ بكرێت".