لیڤەرپوول بەفەرمی گەیشتە قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ

11/12/2019 - 08:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی رابردووی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەك پاڵەوانی كۆمەڵەی پێنجەم خۆی گەیاندە قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكان، پاش بردنەوەی یانەی رید بۆل سالسبۆرگی نەمسا لە جەولەی شەشەم و كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.

گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، نابی كیتا لەخولەكی 57 گۆڵی یەكەمی بۆ لیڤەرپول تۆمار كرد، پاش یەك خولەكی تر محمد سەڵاح گۆڵی دووەمی لیڤەرپولی تۆمار كرد، بەم ئەنجامەش یارییەكە كۆتایی هات و لیڤەرپول بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پلەی یەكەمی بەدەست هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو، رید بۆل سالسبۆرگ بە حەفت خاڵ پلەی سێیەمی بەدەست هێناو بەشداری لە خولی ئەوروپی دەكات.