بەرشلۆنە بەپێكهاتەی دووەم، ئینتەری لەچامپیۆنس لیگ دەركرد

11/12/2019 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكانی كۆمەڵەی شەشەم كۆتایی بە خەونەكانی ئەنتەرمیلان هێناو رێگەی نەدا بگاتە قۆناغی داهاتوو كاتێك بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێی بردەوە.

كارلیس پێرێز گۆڵی یەكەمی بەرشلۆنەی لەخولەكی 23 تۆمار كرد ، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەم بەیەك خولەك رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەنتەرمیلان تۆمار كردەوە، لەخولەكی 86 ئەنسۆ مانی فاتێ گۆڵی بردنەوەی بۆ بەرشلۆنە تۆمار كرد، بەم ئەنجامەش بەرشلۆنە لە پێشەنگ بووە خاوەنی 14 خاڵ بە پلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو، ئەنتەرمیلان بە حەفت خاڵ پلەی سێیەمی بەدەست هێنا چووە خولی ئەوروپی ".