رۆناڵدۆ لەبارەی رووبەرووبوونەوەی ریال مەدرید هاتە دەنگ

14/12/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی لەبارەی تیروپشكی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هاتە دەنگ كە بریارە رۆژی دووشەممە ئەنجامبدرێت.

رۆناڵدۆ لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسیك ، ئایە پێت خۆشە لەقۆناغی دووەمی چامپیۆنس لیگ رووبەرووی یانەی ریال مەدرید ببیتەوە؟ ، رۆناڵدۆ وتی : " لەراستیدا من پێم وایە ریال مەدرید پاڵێوراوی بردنەوەی ئەم نازناوەیە بۆیە یاریكردن بەرامبەریان زۆر قورسە".

وتیشی : " من پێم باشە لەقۆناغەكانی پاشتر رووبەرووی ریال مەدرید ببینەوە ، نەك لە قۆناغی دووەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".