ریال مەدرید هەواڵە خۆشەكەی پێگەیشت

14/12/2019 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كەناڵێكی وەرزشی ئیسپانی پێش ئەنجامدانی دوو یارییە زەحمەتەكەی ئەم هەفتەیە هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەی ریال مەدرید.

كەناڵی لا سێكستای ئیسپانی رایگەیاند : " مارسیلۆ جۆنیۆری بەرازیلی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید گەرایەوە مەشقەكانی مێرنگی و بۆ هەردوو یاری داهاتوو ئامادەیە".

ریال مەدرید سبەی لەیارییەكانی گەڕی (17)ـی خولی ئیسپانی رووبەرووی یانەی ڤاڵانسیا دەبێتەوە ، لەیارییەكی دواخراویش لەچوارشەممەی داهاتوو رووبەرووی بەرشلۆنە دەبێتەوە.