ناوی ئەو راهێنەرە ئاشكراكرا كە شوێنی گواردیۆلا دەگرێتەوە

15/12/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی دەكاتەوە ، یانەی مانچستەر سیتی بەدوای راهێنەرێك دەگەرێت بۆ ئەوەی لە شوێنی پیپ گواردیۆلا لەوەرزی داهاتوو دەستبەكاربێت.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لەژمارەی ئەمرۆیدا بڵاوی كردەوە : " بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی پێیان وایە برێندان رۆجەرزی سكۆتلەندی و راهێنەری یانەی لیستەر سیتی باشترین كەسە بۆ ئەوەی ئەركی مەشقدانەوەی یانەكەیان لەئەستۆ بگرێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " لەكۆتایی ئەم وەرزە پیپ گواردیۆلا لە ئەركەكەی دووردەخرێتەوە ، تەنها بەو مەرجەی چامپیۆنس لیگ بۆ تیپەكە بەدەستبهێنێت، بەپێچەوانەوە لەپۆستی راهێنەرایەتی دووردەخرێتەوە".