ئەگەر ئەمرۆ رۆناڵدۆ گۆڵ بكات, ئەم شتە روودەدات

15/12/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس بەدوای گۆڵی چوارەم دەگەرێت لەسەر یەكتر بۆ یانەكەی تۆماریبكات.

رۆناڵدۆ لەم وەرزە نەیتوانیوە لەماوەی (4) یاری لەسەر یەكتر گۆڵ تۆمار بكات ، بۆ ئەمەش چاوی لەوەیە بەرامبەر یانەی ئۆدینیزی گۆڵی چوارەم لەسەر یەكتر تۆماربكات.

ئەستێرە پورتوگالییەكە لەماوەی سێ یاری رابردوو بەرامبەر یانەكانی ساسولو و لازیۆ و لیڤەركوزن لەهەردوو خولی ئیتاڵی و چامپیۆنس لیگ سێ گۆڵی تۆماركردووە ، ئەمرۆش دەیەوێت لەیاری بەرامبەر ئۆدینیزی گۆڵی چوارەم تۆماربكات.

ئێستا رۆناڵدۆ بە تۆماركردنی (7)گۆڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندی باشترین گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی گرتووە.