كۆتینهۆ لەبارەی داهاتووی خۆی بریاری كۆتاییدا

15/12/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

فیلیپی كۆتینهۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ لەبارەی داهاتووی خۆی و گەرانەوە بۆ ریزی یانەی بەرشلۆنە بریاری كۆتاییدا.

كۆتینهۆ دوای تۆماركردنی هاتریك بەرامبەر یانەی برێمەن لەخولی یانەكانی ئەڵمانیا رایگەیاند : " لەراستیدا بابەتەكە پەیوەندی بە بایرن میونخ هەیە و ئەوان بریار لەسەر داهاتووی من دەدەن".

فیلیپی راشیگەیاند : " من ناتوانم بریار بدەم ، ئەگەر بایرن میونخ منی بوێت ئەوا دەمێنمەوە ، بەڵام ئەگەر بریاری كۆتایی نەدا من دەگەرێمەوە ریزی بارسا".