ئەگەر بنزیمە دوو گۆڵ دروست بكات, ناوی دەچێتە نێو مێژووی ریال مەدرید

15/12/2019 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كەریم بنزیمەی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید پێویست بە دوو ئاسیست هەیە بۆ ئەوەی ناوی بچێتە نێو لاپەرەكانی مێژووی ریال مەدرید.

بنزیمە لەكۆی ئەنجامدانی (480) یاری خاوەنی (129) ئاسیستە ، پێویستی بە دوو ئاسیست هەیە ژمارەكانی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكسان بكاتەوە و ژمارەكەی بگەینێتە (131) ئاسیست.

ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (17)ـی خولی ئیسپانیا ریال مەدرید رووبەرووی ڤالانسیا دەبێتەوە و رۆژی چوارشەممەش دەبێتە میوانی یانەی بەرشلۆنە.