وێرای یەكسانبوونی لەگەڵ فیۆرەنتینا ، بەڵام ئینتەر پێشەنگی بەرنەدا

16/12/2019 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سەرەرای ئەوەی نەیتوانی بردنەوە لە یارییەكانی جەولەی 16می خولی ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر فیۆرەنتینا تۆمار بكات و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یۆڤنتۆس ، ئەنتەرمیلان گەڕایەوە پێشەنگی یانەكان.

سەرەتا ئەنتەرمیلان گۆڵەكەی خۆی لەخولەكی هەشت لەلایەن بۆرخا ڤالێرۆ تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم كاتێك یارییەكە بەرەو كۆتایی دەچوو بەم ئەنجامە لەخولەكی دووەمی كاتی بەفیڕۆ چوو دۆسان فالهۆفیچ گۆڵی بەرامبەری بۆ فیۆرەنتینا تۆمار كردەوە بەم ئەنجامەش ئەنتەرمیلان بە 39 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگ و فیۆرەنتیناش بە 17 خاڵ پلەی 13 می گرتوە.