زانیاری لەبارەی تیروپشكی ئەمرۆی چامپیۆنس لیگ بزانە

16/12/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دوای ئەوەی ناوی 16 یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدیاركەوت وابریارە ئەمرۆ تیروپشكەكە ئەنجام بدرێت.

تیپەكە سەركەوتووەكان بەسەر چەند ئاستێك دابەشكراون، ئاستی یەكەم بریتین لە تیپەكانی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و بایرن میونخی ئەڵمانی و مانچستەرسیتی ئینگلیزی و یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و لیڤەرپولی ئینگلیزی و بەرشلۆنەی ئیسپانی و لایبزیگی ئەڵمانی و ڤالنسیای ئیسپانی ئەمانە لە قۆناغی كۆمەڵەكان پلەی یەكەمیان بەدەست هێناوە.

ئاستی دووەم یانەكانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و تۆتنهامی ئینگلیزی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و لیۆنی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی دەگرێتەوە.

بەركەوتنی تیپەكان لە قۆناغی 16می جامەكە بەم جۆرە دەبێت نابێت یانەی یەك وڵات بن و نابێت لە قۆناغی كۆمەڵەكان بەیەكەوە یارییان كردبێت و پێویستە یانەیەكی خاوەن پلەی یەكەم بەرامبەر بە یانەیەكی خاوەن پلەی دووەم یاری بكات.

پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بۆی هەیە لەم قۆناغە بەرامبەر بەهەریەك لە یانەكانی یانەكانی تۆتنهامی ئینگلیزی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و چێڵسی ئینگلیزی یاری بكات.

بایرن میونخ پاڵەوانی كۆمەڵەی دووەم بوو سەرجەم یارییەكانی بردەوە بۆی هەیە لەم قۆناغە بەرامبەر بەهەریەك لە یانەكانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی و لیۆنی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی یاری بكات.

مانچستەرسیتی پاڵەوانی كۆمەڵەی سێیەم لەم قۆناغە ئەگەر هەیە رووبەرووی یەكێك لەم یانانە بێتەوە ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و لیۆنی فەرەنسی .

ئەوەی تایبەت بێت بە یۆڤنتۆس دەتوانێت بەرامبەر بەم یانانە یاری بكات ڕیال مەدریدی ئیسپانی و تۆتنهامی ئینگلیزی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و لیۆنی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی.

هەرچی یانەی لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەتوانێت بەرامبەر بە یەكێك لە یانەكانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و لیۆنی فەرەنسی یاری بكات.

بەرشلۆنەش لە ئیسپانیا بۆی هەیە بەرامبەر بە یەكێك لە یانەكانی تۆتنهامی ئینگلیزی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ناپۆلی ئیتاڵی و لیۆنی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی یاری بكات.

ئەوەی تایبەتە بە لایبزیگی ئەڵمانی بۆی هەیە بەرامبەر بەهەریەك لە یانەكانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و تۆتنهامی ئینگلیزی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی یاری بكات.

یانەی ڤالنسیاش پاڵەوانی كۆمەڵەی هەشتەم دەتوانێت بەرامبەر بە یەكێك لە یانەكانی تۆتنهامی ئینگلیزی و ئەتلەنتای ئیتاڵی و ناپۆلی ئیتاڵی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و لیۆنی فەرەنسی یاری بكات.