رۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

20/01/2020 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا تۆماركرد.

ماڵپەری ئۆپتا بڵاوی كردەوە ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاكە یاریزانە لەنێو پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا لەماوەی (14) وەرزی رابردوو (15) گۆڵ زیاتر تۆماربكات.

رۆناڵدۆ دوێنێ لەیاریی تیپەكەی بەرامبەر پارما توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و بۆ حەوتەم یاری لەسەر یەكتر گۆلی تۆماركرد.

ئێستاش یاریزانەكە بە تۆماركردنی (16) گۆڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گۆلكارانی گرتووە.