ریال مەدرید و تۆتنهام لەبارەی گاریس بێل رێككەوتن

22/01/2020 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەنوسێكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە هەردوو یانەی ریال مەدرید و تۆتنهام دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی مێرنگی بۆ لەندەن.

 

خوان سانز ، رۆژنامەنوسی ئیسپانی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ئێلچیرینگیتۆ) رایگەیاند : " ریال مەدرید و تۆتنهام لەسەر گاریس بێل رێكدەكەون".

 

رۆژنامەنوسەكە دەڵێت : " هەردوو یانە لەسەر بری (30) ملیۆن یۆرۆ رێككەوتن بۆ ئەوەی گاریس بێل جارێكی دیكە بگەرێتەوە تۆتنهام و درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە".