بەرشلۆنە شوێنگرەوەی سوارێزی ئاشكراكرد

22/01/2020 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئیسپانی ئاشكرای دەكات ، یانەی بەرشلۆنە گەیشتۆتە ئەو بروایەی بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەك واژۆ بكات و شوێنی سوارێز بگرێتەوە.

 

تۆری هەواڵی (ESPN)ـی ئیسپانی رایگەیاند : " دەستەی كارگێری یانەی بەرشلۆنە بۆ شوێنگرتنەوەی سوارێز كە تا كۆتایی ئەم وەرزە لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەكی ئەرسناڵ واژۆ دەكات".

 

تۆرەكە دەڵێت : " بەرشلۆنە دەیەوێت ئۆبامیانگی ئەستێرەی یانەی ئەرسنال بگوازێتەوە كامپ نو ، بۆ ئەمەش گفتوگۆیەكانی دەستپێكردووە و لەگەڵ گانارز بگاتە رێككەوتن".