ئەمرۆ ریال مەدرید و بەرشلۆنە یارییان هەیە

22/01/2020 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی قۆناغی (32)ـی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید بەجیا یاری بكەن.

 

لەیاری یەكەمدا یانەی بەرشلۆنە لە كاتژمێر (9:00)ـی شەو بەكاتی هەولێر رووبەرووی یانەی ئیبیزا دەبێتەوە.

 

لەیاری دووەمیشدا یانەی ریال مەدرید كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر رووبەرووی یانەی سەلامانكا دەبێتەوە.

 

براوەی یارییەكەی ئەمرۆ راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی (16)ـی جامی شای ئیسپانیا.