گومان دەكرێت یاریزانەكەی مان یو دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت

13/02/2020 - 12:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

یاریزانێكی مان یو دوو هەفتەیە بەتەنها ڕاهێنان دەكات و یانەكە لەیاریزانەكانی تری دورخستۆتەوە.

زۆرێك لەمیدیا وەرزشیەكانی بەریتانیا باس لەوە دەكەن یاریزانی نوێی یانەی مان یونایتد ئۆدیۆ ئیگالۆ دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.

یاریزانی ناوبراو لەیانەی شەنگەهای شینوای چینیەوە تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بەشەیتانە سورەكانەوە كردوە.

ئیگالۆ ماوەی 2 هەفتەیە بەتەنها و دور لەیاریزانانی هاوڕێی و لەژێر چاودێری پزیشكدا ڕاهێنانەكانی ئەنجام دەدات تا بزانرێ ئایا دوچاری ڤایرۆسەكە بوە یان نا.

شایەنی باسە لەوڵاتی چین تائێستا زیاتر لە1000كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.