جینارۆ گاتوزو تەنها یاری گەورە دەباتەوە

13/02/2020 - 13:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

ڕاهێنەرە شێتەكەی ئیتاڵیا تەنها یاریە شێتانەكان دەباتەوە.

جیانارۆ گاتوزو ڕاهێنەری تازەی یانەی ناپۆلی سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەكانی وەك پێویست نیە و هاندەرانی یانەكە دڵخۆش نین بەئەنجامەكانی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاریە زەحمەتەكان دەباتەوە.

ناپۆلی لەئێستادا بە30خاڵ لەپلەی 11ی سێریا ئەی دەبینرێ و چەندین یاری ئاسانیشی دۆراندوە.

لەگەڵ ئەوەشدا یاریە زەحمەتەكان دەباتەوە.ناپۆلی ئەمساڵ لەهەرسێ یانەكەی پلەی پێشەوەی خولی ئیتاڵیای بردۆتەوە واتە یانەكانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتوس و لازیۆ.