ژمارە نایابەكانی هالاند بەكەم كەس تۆمار دەكرێ

19/02/2020 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

لەكاروانی وەرزشیدا ئەوەی هالاند كردویەتی تەنها لەئەفسانەكان دەوەشێتەوە.

ئیرلینگ هالاندی گۆڵكار و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەدرەوشێتەوە.

هالاند دوێنێ شەو 100ەمین یاریی خۆی لەكاروانی وەرزشیدا ئەنجام داو بەو دوو گۆڵەی تۆماری كرد كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 60 گۆڵ لەكاروانی وەرزشیدا.

هالاند تائێستا خاوەن 60گۆڵ و 8هاتریكە، وەلەم وەرزەدا لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانێتیەكان توانیویەتی 39گۆڵ لە28یاری تۆماربكات.

هالاند لەگەڵ دۆرتمۆنە بەشداری 7یاری كردووەو11 گۆڵی تۆماركردووە.

ئیرلینگ هالاند لەئێستادا بە10 گۆڵ گۆڵكاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە.