ئەمشەو چامپیۆنس لیگ بەردەوام دەبێ و یاری بەهێزی تێدایە

19/02/2020 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

ئەمشەو سێیەم و چوارەم یاری قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدرێ.

دوای بەڕێوە چونی دوو یاری لەیەكەم شەوی قۆناغی شازدەی خولەكە وابڕیارە ئەمشەو دوو یاری تر ئەنجام بدرێ.

 

لەلەندەنی پایتەخت یانەی تۆتینهام هۆتسبێر كاتژمێر 11ی شەو مێوانداری یانەی لایبزیگ دەكات.

چاوەڕوان دەكرێ یەكێك بێ لەخۆشترین یاریەكانی ئەم گەڕەی قۆناغی 16 بەو پێیەی هەردوو یانە ئاستیان لەیەكەوە نزیكە.

تۆتینهام بەڕاهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێ لەم یاریەدا ئەركی خۆی بۆیاری داهاتوو ئاسان بكات و تیپە نوێیەكەی ئەڵمانیا توشی شكست بكات.

لەبەرامبەردا یانەی لایبزیگ خاوەن ڕاهێنەرێكی لاوی بەتوانایە كە یولیان ناگلیزمانەو بەنایابی خوێندنەوە بۆ كەش و هەوای یاریەكان دەكات و دەزانێ چۆن تیپەكەی ڕزگار دەكات.

لەیاریەكی تردا و لەنێو ئیتاڵیا یانەی ئەتەلەنتا مێوانداری یانەی ڤاڵێنسیا دەكات.

ئەتەلەنتا لەم 2ساڵەی ڕابردوو یەكێكە لەژمارە گەورەكانی وڵاتی ئیتاڵیا و بەئاسانی خۆ بەدەستەوە نادات و سەركەوتن  بەسەر ئەتەلەنتا كارێكی ئاسان نیە.

لەبەرامبەردا ڤاڵێنسا بەڕاهێنەرایەتی ئەلبێرت سیلادیس و چەند ئەستێرەیەكی دیاری تیپەكە لەوانە تۆریس و باریحۆ و گۆیدیس و كۆندۆگبیا و پاولێستا و گۆمێز ئەم وەرزە ئاستێكی زۆر باش پێشكەش دەكات و دەیەوێ ئەركی خۆی لەیاری گەڕانەوەو لەنێو مێستایا ئاسان بكات.