زانیوتە سادیۆ مانێ بۆچی گۆڕانكاری پێكرا

19/02/2020 - 13:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

سادیۆ مانێی سەنیگالی بەبێ ئەوەی پێكانی هەبێ گۆڕانكاری پێكرا.....

یەكێك لە ڕوداوە سەرنج ڕاكێشەكانی یاریەكەی دوێنێی نێوان ئەتلەتیكۆو لیڤەرپوڵ هێنانەدەرەوەی یاریزان سادیۆ مانێ بوو لەسەرەتای گێمی دووەم.

هێنانە دەرەوەی مانێ سەرنجی تەماشاكەرانی یاریەكە و میدیا وەرزشیەكانی جیهانی بۆلای خۆی ڕاكێشا، لەم بارەیەوە لەدوای یاریەكە یۆرگن كڵۆپی ڕاهێنەری یانەكە بۆ كەناڵی بی تی سپۆڕت وتی:

لەدوای ئەوەی كەمانێ كارتێكی زەردی پێدرا هەموو سەرنجی یاریزانانی ئەتلەتیكۆ لای ئەوە بوو مانێ توڕەبكەن و كارێك بكەن كە كارتی سوری بەڕودا بەرزبكرێتەوە.

هێنانە دەرەوەی مانێ بۆ ئەوەبوو كەكارتی سوری پێ نەدرێ و لەیاری گەڕانەوە بتوانین سودی لێ وەرگرین.