مانچستەر یونایتد گرێبەستى رۆمیرۆى گۆڵپارێزى نوێکردەوە

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 07:51

مانچستەر یونایتد گرێبەستى سێرجۆ رۆمیرۆى گۆڵپارێزى بۆ چوار ساڵى تر درێژکردەوە.

پێگەى تایبەتى مانچستەر یونایتد ئاشکراى کرد، یانەکەیان بەفەرمى گرێبەستى سێرجۆ رۆمیرۆى ئەرجەنتینى و گۆڵپارێزى تا ساڵى 2021 نوێکردووەتەوە.

گرێبەستەکەى رۆمیرۆ بۆ چوار ساڵى تر نوێکراوەتەوە و یاریزانەکە لە ساڵی 2018  کۆتایی بە ماوەکەى دەهات لە یانە ئینگلیزیەکە.

لە لێدوانێکیشدا سێرجۆ رۆمیرۆى گۆلپارێز وتی "دڵخۆشم بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەم لەگەڵ گەورەترین یانەى جیهان و ئامانج خزمەتکردنى زیاترە بە مانچستەر یونایتد و دەمەوێت نازناوى زیاتر لەگەڵ هاورێکانم بەرزبکەمەوە". . .