هێرێر لە مانچستەر دڵخۆشم و بیر لە بەرشەلۆنە ناکەمەوە.

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 07:59

ئەندەر هێرێراى ئیسپانى رۆیشتنى لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا ئەندەر هێرێراى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى مانچستەر یونایتد رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک لە رۆیشتنم بۆ بەرشەلۆنەى ئیسپانى نزیک نیم و نیازى جێهێشتنى مان.یونایتدم نییە.

هێرێرا ویتشی "لە مانچستەر یونایتد زۆر دڵخۆشم و هیچ کێشەیەک لە یانەکە نییە و لە داهاتوویەکى نزیکدا گرێبەستەکەم لەگەڵ تیپەکە نوێدەکەمەوە و بەردەوام دەبم لە یاریکردن بە درێسی شەیتانە سورەکانەوە".

هێرێرا باسی لەوەش کرد، سەرکەوتنى مانچستەر یونایتد بۆ چامپیۆنز لیگ هیواى بەخشیوەتە سەرجەم یاریزانان و لەئێستاوە هەماون باشتریت کار دەکەن بۆ گەڕانەوەى یانەکە بۆ ئاستى جارانى و کێبڕکێ کردن لەسەر بردنەوەى نازناوەکە. . . 

ئەندەر هێرێرا

هه‌ڵوێست .. عومه‌ر