رۆژنامەى سپۆرت: بەهۆى میسیەوە نیمار بەرشەلۆنە جێدەهێلێت

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 08:37

نیمار دا سێلڤا بیر لە جيهێشتنى بەرشەلۆنە دەکاتەوە و ئامادەیە پەیوەندى بە پاریس سان جێرمان یان مانچستەر یونایتدەوە بکات.

رۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى لە هەواڵێکیدا بلاویکردووەتەوە، نیمار دا سێلڤا بەجدى بیر لە جێهێشتنى بەرشەلۆنە دەکاتەوە و گوێبیستى گرێبەستى پاریس سان جێرمانى فەڕەسی دەبێت و خۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى مانچستەر یونایتدیش پەیوەندى تەلەفونى لەگەڵ ئەنجامداوە.

سپۆرت باسی لەوە کردووە، نیمار هەموو نازناوەکانى لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەست هێنا وە و پاش چوار ساڵ توانیویەتى بەهەموو ئامانجەکانى بگات، بەڵام دەزانێت بۆ بردنەوەى تۆپی ئاڵتون پێویستە لە میسی دوروبکەوێتە و بونى لەگەڵ یاریزانە ئەرجەنتینیەکە خزمەت کردنى زیاتر ئەو یاریزانەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، نیمارى 25 ساڵ تا ئێستا نەیتوانیوە خەلاتى تۆپی ئاڵتون بباتەوە و بۆ بردنەوەى ئەو خەلاتەش کەمریت چانسی هەیە لەم وەرزەدا. . .

 

 

هه‌ڵوێست .. عومه‌ر