ئارسناڵ دەیەوێت موچەکەى سانچێز زیادبکات 187 جار خوێندراوەتەوە

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 09:43

ئارسناڵ بۆ پارێزگارى کردن لە سانچێزى چیللى ئامادەیە موچەى هەفتانەکەى بۆ ٢٧٥ هەزار پاوەند بەرزبکاتەوە.

رۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، بەرەوپێشچونى نوێ هەیە لە گفتوگۆکانى نێوان یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى و ئەلێکسیس سانچێزى هێرشبەریدا لە بارەى داهاتوویەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئیدارەى ئارسناڵ ئامادەیە موچەى هەفتانەکەى سانچێز بۆ ٢٧٥ هەزار پاوەند بەرزبکاتەوە، لە پێناو پارێزگارى کردن لە هێرشبەرەکەى، کە ئەم ئارەزوو دەکات وەرزى داهاتوو لە چامپیۆنز لیگدا یارى بکات و یانەکەشى ئەم چانسەى لەدەستداوە.

گرێبەستەکەى هێرشبەرە چیللیەکە لەگەڵ تۆپچییەکان لە هاوینى داهاتوودا کۆتایى دێت و بڕیاریشە پاش کۆتایى هاتنى ماوەى پشووەکەى لە ٣٠ ئەم مانگەدا پەیوەندى بە ریزەکانى یانەکەیەوە بکاتەوە و لەسەر یەکلایى کردنەوەى چارەنوسى لەگەڵ ئارسن ڤینگەرى راهێنەردا کۆببێتەوە.