مێسی چاوی لە شکاندنی ریکۆردێکی چاڤییە

شەممە, 12 ئاب 2017 10:14

لیۆنێل مێسی تەنیا پێویستی بە دوو سەرکەوتنی دیکە هەیە بۆ ئەوەی پێش چاڤی هێرناندێز بکەوێت ببێتە یەکەم یاریزانی بارسێلۆنا زۆرترین یاریی کلاسیکۆی بردبێتەوە کە چاڤی لە 42 یارییدا 17 یاریی بردووەتەوە.

مێسی ئێستا خاوەنی 15 سەرکەوتنە لە کلاسیکۆدا لەگەڵ یانەکە، جامی سوپەری ئیسپانیاش هەلێکە لەبەردەم ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی ریکۆردەکە بشکێنێت و بگاتەوە چاڤی کە تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە بەشداریی لە 36 کلاسیکۆدا کردووە.

مێسی لەگەڵ ئینێستا ژمارەی بردنەوەکانیان لە کلاسیکۆدا یەکسانە و یاریزانەکە بە 23 گۆڵ گۆڵکاری کلاسیکۆییە، ئەو یاریزانەی زۆرترین یاریی کلاسیکۆشی بردووەتەوە پاکۆ خینتۆیە کە 21 یاریی بردووەتەوە لە کۆی 42 یاری.

سبەی یەکشەممە لە یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەسەر یاریگەی کامپ نۆو کاژێر 23:00 رووبەڕووی یەکدەبنەوە . . . . 

............................................................................................................................................................................................................................................

 

هه‌ڵوێست .. عومه‌ر 

.........................

 

 

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە

 

 

 

 

وه‌رگیراوه‌