بێژەرێكی ئینگلیزی شوێن گرەوەی كۆتینیۆ لەلیڤەرپول دیاری دەكات

شەممە, 12 ئاب 2017 12:34

بێژەرەی وەرزشی لەرادیۆی تۆك سپۆرت بۆب میلز ئامۆژگاری یانەی لیڤەرپول دەكات گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری چیلی و یانەی ئەرسناڵ ئەلێكس سانشێز ئیمزا بكەن ، ئەگەر هات و كۆتینیۆ ریدزی جێهێشت .
بەم دوایە لیڤەرپول رەتی كردۆتەوە دەست بەرداری تواناكانی كۆتینیۆ بێت ، ئەگەرچی دەستەوارەیەكی خەیاڵی لەلایەن یانەی بەرشلۆنە پێشكەش كراوە .
رۆژنامەی دایلی ستار لێدوانێكی میلزی بڵاو كردۆتەوە دەڵێت : تۆتنهام خاوەن كۆمەڵێك ئەستێرەیە و ناویان پەیوەستە بەرۆیشتن لەوانە دالی ئالی و تۆبی ئالدرفێد .
میلز زیاتر دەڵێت : ئەگەر كۆتینۆ لیڤەرپلی جێهێشت بۆچی نا ، ئەوا پێویستە ریدز بیر لە تواناكانی ئەلێكس سانشێز بكاتەوە ،چونكە بری (150)ملیۆنی لە فرۆشتنی یاریزانە بەرازیلیەكە دەست دەكەوێت ، بۆیە دەتوانێت بەئاسانی سانشێز بكرێت .

ن.ش