بەر لەیاری كلاسیكۆ زێدان باس لە رۆیشتنی نیمار دەكات

شەممە, 12 ئاب 2017 12:53

راهێنەری فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید زێنەدین زێدان باس لە رۆیشتنی نیمار داسێلفا دەكات بۆیانەی پاریس سان جێرمان و دووپاتی كردەوە رۆیشتنی ئەستێرەكەی سامبا كاریگەری لەسەر ئاستی بەرشلۆنە نابێت .
وا بریارە سبەینێ‌ لە یاری چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو و بەرشلۆنەی خاوەنی جامی شای لەكامپ نوو بەیەك بگەن .
رۆژنامەی ئاس لێدوانێكی زێدانی بڵاو كردۆتەوەو دەڵێت : هیچ جیاوازیەك لە نێوان هەردوو یانەكە نیە ، لە پێناو بردنەوەی نازناوەكە ئێمە هەوڵ دەدەن لە هەردوو یاریدا سەركەوتن بەدەست بهێنن.
سەبارەت بەیاری كردنی رۆناڵدۆ وەك یاریزانی سەرەكی لە یاریەكە ، زێدان دەڵێت : ئێمە چاوەروان دەكەین بزانین سبەینێ‌ چی روو دەدات ، سەرجەم یاریزانەكان لە بارو دۆخێكی باش دان ، هیچ پێكانێكمان نیە ، بەڵام زۆربەی ئەگەرەكان ئاماژە دەكەن رۆناڵدۆ بۆ یاریەكە ئامادەیە .
زێدان زیاتر دەڵێت : كریستیانۆ دوای گەرانەوەی لەپشووی هاوینە زۆر بەباشی لەگەڵ ئێمە كار دەكات و لە پێناو یاری كردن تەواو ئامادەیە .
سەبارەت بە رۆیشتنی نیمار لە بەرشلۆنە ، زێدان دەڵێت : من نازانم كێ‌ لە شوێنی ئەو یاری دەكات ،بەڵام بەهەمان شێوەیە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات ،هاو شێوەی نیمار نابێت ، چونكە نیمار یاریزانێكی زۆر باش بوو .
سەبارەت بەنرخی نیمار لە مێركاتۆی هاوینەدا ، زێدان دەڵێت : ئەم برە پارەیە زۆر كەمە .

 ن.ش