بۆجامی سوپەری ئیتاڵیا ، راهێنەری یۆفانتۆس ناوی یاریزانەكانی ئاشكرا كرد

شەممە, 12 ئاب 2017 12:54

راهێنەری ئیتاڵی و یانەی یۆفانتۆس ماسیملیانۆ ئەلیگری لیستی ناوی یاریزانەكانی ئاشكرا كرد ، كە بریارە سبەینێ‌ لە جامی سوپەری وڵاتەكەی روبەرووی لازیۆ ببێتەوە .
پێگەی فەرمی خانمە پیرەكان ناوی (23)یاریزانی ئاشكرا كردووە لەلایەن ئەلیگریەوە بانگێشت كراون ، بریارەسبەینێ‌ یەك شەمە لە یاریگای ئۆلمبیكۆ لە رۆمای پایتەخت هەردوو یانە بەیەك بگەن .
یاریزانە بانگێشت كراوەكان بریتین لە :
بۆفۆن ، دی چیلۆ ، كیلینی ، بن عەتیە ، بیانیچ ، خزیرە ، كوادرادۆ ، ماركیزیۆ ، هیگواین ، دیبالا ، دۆگلاس كۆستا ، ئەلێكس ساندرۆ ، بارزالی ، بینسۆجلیۆ ، ماندۆزیكیچ ، ئاساموا ، چیزینی ، رۆجانی ، لیشتشتایەر ، ستورارۆ ، بینتاكۆر ، بیرناردیسكی ، كین .