دەیلی میل : بەرشلۆنە گرێبەستێكی نوێ‌ یەكلا كردەوە

شەممە, 12 ئاب 2017 13:02

رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كردوە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ل چەند كاتژمێری داهاتوو گرێبەستێكی نوێ‌ لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی و یانەی گوانزۆ ئیفراندی چینی پاولینیۆ یەكلا دەكاتەوە .
رۆژنامەكە ئاماژەشی بەوە كردووە بەرشلۆنە ئامادەی خۆی نیشان داوە ئەم برەی پارەیەی یانەچینیەكە داوای دەكات بۆ دەست بەردار بوون لە باولینیۆ بیدات ، برەكەی (40)ملیۆن یۆرۆیە .
دەیلی میل ئەوەشی نوسیوە لە چەند كاتژمێری كەمی داهاتوو باولینیۆ دەگاتە شاری بەرشلۆنە بۆ ئیمزا كردنی گرێبەستەكەی بەشێوەیەكی فەرمی .
جێگەی ئاماژەیە لەسەر داوای راهێنەری نوێ‌ ئەرنستۆ فالفێردی بەرشلۆنە لەگەڵ چەند یاریزانێك لە گفت و گۆ دایە .

 ن.ش