له‌ماوەی یەك مانگی تەواو نیمار خیانەتی لەبەرشلۆنە كردووە

شەممە, 12 ئاب 2017 13:27

راپۆرتە رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا ، خیانەتی لە یانەكەی پێشووی بەرشلۆنە كردووە بۆماوەی یەك مانگی تەواو .
رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی ئاشكرای كردوەنیمار لەوەتەی (30)یۆنیۆی رابردوو بەنهێنی لەگەڵ دەستەی كارگێری پاریس سان جێرمان گەیشتۆتە رێكەوتن بۆئەوەی ریزی بەرشلۆنە جێبهێلێت .
یاریزانی بەرازیلی لە رێگەی دوو بریكارە فەرمیەكەی لەگەڵ یانە پاریسیەكە رێكەتووە ، بەڵام داوای كردووە ئەم بابەتە بەنهێنی بمێنێتەوە تاوەكو باوكی سەرجەم شایستە دارایەكان بەدەست دەهێنێت وەك برگەیەك لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دا لەگەڵ یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا هەیبوو .
بەگوێرەی برگەیەك لە گرێبەستی نیمار پێویست بوو بەرشلۆنە بری (26)ملیۆن یۆرۆ بدات ، بەڵام دوای ئەوەی بۆی ئاشكرا بوو بەنهێنی رێكەوتووە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ، دەستەی كارگێری یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا رەتی كردۆتەوە ئەم برە پارەیە بدات .

 ن.ش