لە یاریەكی پر گۆلدا لیڤەرپول و واتفۆرد خاڵەكانیان دابەش كرد

شەممە, 12 ئاب 2017 13:42


یانەی لیڤەرپول لە دەرەوەی یاریگای خۆی نەیتوانی سێ‌ خاڵی تەواو بەدەست بهێنێت ، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی واتفۆرد بەسێ‌ گۆل یەكسان بوو ، لە هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێ‌ خولی نایابی ئینگلیزی .
لە خولەكی هەشتی یاری واتفۆرد لە رێگەی یاریزان ستیفانۆ ئۆكاكا پێشكەوت ، بەڵام لە خولەكی (29)سادیۆ مانی توانی گۆلی یەكسان تۆمار بكات ، سێ‌ خولەك دوای ئەم گۆلە یاریزان عبدالله دوكوری گۆلی دووەمی خاوەن یاریگای فیكارج رۆدی تۆمار كرد و نیوەی یەكەم بەسەركەوتنی واتفۆرد بەكۆتا هات .
لە سەرتایی گێمی دووەم لیڤەرپول باشتر بیندرا و توانی دوو گۆل تۆمار بكات ، گۆلی یەكسان بوون لە رێگەی یاریزان رۆبەرتۆ فیرمینۆ بوو لە خولەكی (55)بەلێدانی سزا ، دواتر لە خولەكی (57)یاریزانی میسری محمد سەلاح توانی گۆلی سێیەم تۆما ربكات ،ئەم ئەنجامە درێژەی هەبوو تا خولەكی(94)یاریزان میگیل ئەنخیل بریتۆس توانی گۆلی یەكسان تۆمار بكات و یاریەكە بگەرێنێتەوە خالی سەرەتا و هەردوو یانە خاڵەكانیان لەنێوان خۆیان دابەش كرد هەریەكەو بەخاڵێك رازی بوون .

 ن.ش