راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا هەواڵی ناخۆش بۆ بەرشلۆنە بڵاودەكەنەوە

شەممە, 19 ئاب 2017 06:53

 

راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا هەواڵی ناخۆش بۆ یانەی بەرشلۆنە بڵاودەكەنەوە و دووركەوتنەوەی عوسمان دیمبلیش لە تیپە كەتەلۆنییەكە رادەگەینن".

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە ، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و بوروسیا دۆرتمۆند پەیوەندییان لەگەڵ یەكتر پچراوە ، هەروەها تیپە كەتەلۆنییەكەش بۆ ماوەی چەند رۆژێكە هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ یاریزانەكە نەكردووە".

رۆژنامەكە ئەوەیشی نوسیوە : " یانەی بەرشلۆنە دواین بۆندی پێشكەشی یانەی دۆرتمۆند كردووە بۆ ئەوەی عوسمان بگوازێتەوە كامپ نو ، بەڵام دواین وادەی بۆندەكە (10) رۆژ پێش ئێستابوو ، لەو كاتەوە هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ یاریزانەكە نەماوە".

وەك سەرچاوەكانی هەواڵە لە ئەڵمانیا باسی دەكەن یانەی بەرشلۆنە نایەوێت لە (80) ملیۆن یۆرۆ زیاتر بداتە عوسمان ، بەڵام دۆرتمۆند سوورە لەسەر ئەوەی بە كەمتر لە (120) ملیۆن یۆرۆ نایداتە هیچ یانەیەك".

بریارە لەم هەفتەیە چارەنووسی چەند یاریزانێك یەكلایی ببێتەوە بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێت پەیوەندی بە بارسا بكەن ، چونكە تیپەكە دەچێتە نێو دواین قۆناغی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینە".


 

رێكان عزیز