پاوڵینیۆ له‌ بارسێلۆنا داده‌بڕێت

20/08/2017 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و له‌ ده‌ستپێكى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، یانه‌ى بارسێلۆنا به‌شدارى به‌ پاوڵینیۆی بەرازیلی ناكات .

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا، به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى په‌ڕاوه‌كانى گواستنه‌وه‌ى له‌ گوانژۆ بۆ بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر بیتس ناتوانێت به‌شدارى بكات و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گه‌ڕى دووه‌مه‌وه‌ به‌شدارى بكات .

هه‌فته‌ى رابردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی پاوڵینیۆی بەرازیلی و یاریزانی نوێی یانەکەی بە مێدیاکان ناساند پاش ئه‌وه‌ى ئەو یاریزانە بەرازیلییەی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ له‌ گوانژۆ ئێڤێراگراندی چینی گواستەوە ریزەکانی و درێسی ژمارە 15ـى پێبه‌خشى . . . . 

 

هه‌ڵوێست .. عومه‌ر 

 

 

 

 

 

 

وه‌رگیراوه‌