بروسیادۆرتمۆند هۆشداری توند دەداتە بەرشلۆنە

20/08/2017 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی لەسەر عوسمان دیمبلی فەرەنسی هۆشداری توند دەداتە یانەی بەرشلۆنە.

مایكڵ زۆركی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی لە لێدوانێكدا ب بە تۆڕی سكای سپۆرتی راگەیاندووە دیمبلی لە ئێستادا لەفەرەنسایەو بەمەبەستی پەستان خستنە سەر ئیدارەی یانەكەی ماوەی هەفتەیەكە بەشداری راهێنانەكانی نەكردووە.

وتوشیەتی " هەڵوێستی ئێمە ئاشكرایە، داواكارییەكانیشمان سنوردارە، گەر داواكارییەكانمان جێبەجێ بكرێت، دیمبلی هاوینی ئەمساڵ دەچێتە بەرشلۆنە، بە پێچەوانەشەوە لەگەڵ ئێمە دەمێنێتەوە، كارەكە زۆر ڕوون و ئاسانە".

سكای سپۆرت بڵاویشیكردووەتەوە یانەی بەرشلۆنە بۆندێكی بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دیمبلی پێشكەشكردووە، بەڵام بەنەخێر وەڵامیان وەرگرتووە.

ئاشكراشیكردووە هەڵوێستی یانەی دۆرتمۆند ئەوەیە بەرامبەر فرۆشتنی دیمبلی بڕی 130 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت و بەكەمتر لەو نرخە دەستبەرداری یاریزانە فەرەنسییەكەی نابێت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش یانەی بروسیادۆرتمۆند ماوەیەكی كورتی خستووەتە بەردەم یانەی بەرشلۆنە، بەو پێیەی نایانەوێت لەدواین رۆژەكانی میركاتۆی هاوینەدا دەستبەرداری یاریزانەكەیان ببن.

ئاشكراشیانكردووە دۆرتمۆند دەیەوێت كاتێكی لەبەردەمدا بمێنێت تاوەكو گرێبەست لەگەڵ جێگرەوەی دیمبلی-دا واژوو بكات . . . . 

 

 

هه‌ڵوێست .. عومه‌ر