مۆرینیۆ مەرج بۆ فرۆشتنی دی خیا دادەنێت

20/08/2017 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ فرۆشتنی دیڤد دی خیای گۆڵپارێزی یانەكەی مەرجێك دادەنێت.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەیەك مەرج دەستبەرداری دی خیا دەبێت.

زەسەن بڵاویكردووەتەوە مۆرینیۆ بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە لەكاتی واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی میلان ئامادەیە لەهاوینی ساڵی داهاتوودا دەستبەرداری دی خیا ببێت.

رۆژنامەكە رونیكردووەتەوە مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی دۆنارۆما پەیوەندییەكی توندو تۆڵی لەگەڵ ئیدارەی شەیتانە سورەكات هەیە و لەئێستاشدا بەرێوەبەری كاری هەریەكە لە رۆمیلۆ لۆكاكۆ و پۆڵ پۆگبا و هینریك میختاریانی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدە.
زەسەن بڵاویشیكردووەتەوە جگە لەمۆرینیۆ هەریەكە لەیانەكانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش بەوردی چاودێری دۆنارۆما دەكەن.

دۆنارۆما هاوینی ئەمساڵ نزیك بوو لەوەی ریزەكانی رۆسۆنێری بەجێبهێڵێت، بەڵام دوای زیادكردنی موچەی هەفتانەی بۆ 150 هەزار پاوەند گرێبەستەكەی نوێكردەوە.

 

 

هه‌ڵوێست .. عومه‌ر