بەفەرمی مارسیلۆ سزا درا

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 12:37

لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێ‌ ئیسپانی سزای بەرگریكاری بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید مارسیلۆی ئاشكرا كرد ، دوای ئەوەی لەیاری هەفتەی رابردوو بەرامبەر لیڤانتی بەكارتی سوور دەركرا .
رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی ئاشكرای كردووە ئەستێرەی بەرازیلی و بەرگریكارەكەی ریال مەدرید بۆ دوو یاری سڕ كرا دوای ئەوەی بەتوندی لەیاریزانێكی لیڤانتی دا .
مارسیلۆ لە دوو یاریی یانەكەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە ئەنوێتا و ریال بێتس لە برنابیۆ بەشداری ناكات .
جێگەی ئاماژەیە مارسیلۆ دووەم یاریزانی ریال مەدریدە لەسەرتایی وەرزی ئەمساڵ سزا دەدرێت دوای ئەوەی رۆناڵدۆ بۆچوار یاری سزا درا .

 ن.ش