میسی نامەیەك ئاراستەی دیمبلی دەكات

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 12:38

رۆژنامەی دەیلی ئێكسبرێسی بەریتانی ئاشكرای كردوە ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی نامەیەك ئاراستەی یاریزانە هاورێ‌ تازەكەی فەرەنسی عوسمان دیمبلی دەكات .
رۆژنامەكە زیاتری نوسیوە ئاستی هونەری دیمبلی بەرامبەر یۆڤانتۆس چەند نیشانەیەكی پرسیار هەڵدەگرێت ، بەهۆی ئەوەی نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لەیاریگای كامپ نوو .
رۆژنامەكە زیاتری نوسیوە دوای ئەوەی میسی دوو گۆلی تۆمار كرد ، بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ نامەیەكی ئاراستەی دیمبلی كرد و پێ‌ راگەیاند بۆئەوەی ببیتە ئەستێرەیەكی گەورە لەنێو یانەی بلوگرانە پێویستە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەیت .
فەرەنسی زۆربەی كاتەكان لەنێو یاریگا وون بوو تا ئەو كاتەی لە خولەكی (71)یاریگای جێهێشت و لە شوێنی ئەو سێرجی رۆبەرتۆ یاری كرد .

 ن.ش