ئەنشلۆتی لە هەلس و كەوتەكانی رێبێری تورەیە

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 13:06


راهێنەری ئیتاڵێ‌ و یانەی بایرەن میونخ تورەیی خۆی لە هەڵس و كەوتی یاریزانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەكەی فرانك رێبێری دەربری.
پێگەی كالشیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی لێدوانێكی ئەنشلۆتی بڵاو كردۆتەوە تیادا هاتووە ئەم هەڵس و كەوتەی رێبێری پەسند كراو نیە .
ئەنشلۆتی زیاتر دەڵێت : پێم راگەیاندبوو لەنێو یاریگا دەتهێنمە دەرەوە بەهۆی ئەم هەلس و كەوتەت ، بەڵام دواتر تورە بوو ، بۆیەم ئەم هەلس و كەوتانەی دەری بری لای من پەسند نیە .
جێگەی ئاماژەیە رێبێری لە خولەكی(11)یاری شەوی رابردوو بەرامبەر ئەندەرلەخت كارتی زەردی وەرگرت ، دواتر ئەنشلۆتی لە خولەكی(77)ئەم یاریزانە هێنایە دەرەوە ، فرانك بەهێنانە دەرەوەی تورە دەبێت و درێسەكەی لەبەر دەكاتەوە بەتورەیی روو دەكات كورسی یەدەگی یاریزانان .

 ن.ش