ئەرسناڵ فشارەكانی بۆسەر ئۆزێل دەست پێكرد

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 13:07


یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی ئەڵمانی مەسعود ئۆزێل ، فشارەكانی بۆسەر ئەم یاریزانە دەست پێكرد .
پێگەی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە یاریزانی نێو دەوڵەتی ئەڵمانی گرێبەستەكەی لە یۆنیۆی داهاتوو بەكۆتا دێت ، ئەرسناڵ ترسی هەیە ئەم یاریزان یاریگای ئیمارات جێبهێلێت ، بەگرێبەستێكی ئازاد بچێتە یانەیەكی تر .
رۆژنامە ئیتاڵیەكە ئەوەشی نوسیوە ئەرسناڵ دەیەوێت گفت و گۆكانی لەگەڵ ئۆزێل دەست پێبكات لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكەی مانشافت .

 ن.ش