ژمارەیەكی كارەسات بۆ هێرشبەرانی ریال مەدرید

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 08:06

 

یانەی ریال مەدرید یەكێك لە خراپترین ژمارەكانی لە هێڵی هێرشبردن تۆماركرد و راگەیاندنەكانیش بە كارەسات ناوی دەبەن".

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ریال مەدرید لەكۆی (67) لێدان بۆ ناو گۆڵ ، تەنها (3) گۆڵی تۆماركردووە ، كە ئەمەش بە كارەسات دەبینرێت".

رۆژنامەكە ئەوەیشی روونكردۆتەوە ، " گۆرینی دەرفەتەكان لە هەلەوە بۆ گۆڵ تۆماركردن نەگەیشتە (5%) كە ئەمەش یەكێكە لە خراپترین ئامارەكانی ئەم تیپە".

تیپەكەی زێدان لەماوەی (90) خولەك بەرامبەر یانەی ریال بیتیس (27) تۆپی ئاراستەی گۆڵی تیپەكە كرد ، كەچی نەیانتوانی تەنها یەكجاریش تۆڕی گۆڵی ئادان بهەژێنن".


 

رێكان عزیز