گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢١-٩-٢٠١٧

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 08:14

رۆژنامەکانی ئەمرۆی کەتەلۆنیا خۆشحاڵن و میدیاکانی مەدریدیش نیگەرانن ، بارسا ٥ مین بردنەوەی لەسەر یەک و میسی تۆمار کردنی ژمارەیەکی زۆر گۆڵ ، ریاڵ مەدرید ئەنجامە خراپەکانی لە یاریگای خۆی و رۆناڵدۆش بێ گۆڵ لە لالیگادا  
 
 

مۆندۆدیپۆرتیڤۆ : 

\

دڕندە ئەمەیە  
 
زۆر بە ئاسانی دەڵێین ، میسی باشترینە  
 
٣٣ ھاتریک ، ٥ سوپەر ھاتریک ، یەک میگا سوپەر ھاتریک  
 
بۆیە میسی باشترینە  
 
ئاگر لە بێرنابیۆ بەردرا  
 
ریاڵ مەدرید ئەمجارەش لە بێرنابیۆ نەیتوانی براوە بێت و رۆناڵدۆش سودی نەبوو  
 
ئێستا بارسا بە جیاوازی ٧ خاڵ لە پێش ریاڵ مەدریدەوەیە  
 
میسی ٩ گۆڵی ھەیە و کریستیانۆش سفر  
 

سپۆرتی کەتەلۆنی :  

لێدانێکی قورس و بە ئازار  
 
گۆڵێکی ریاڵ بیتس لە دەقیقەی ٩٤ دا بە قاچی یاریزانێکی لاماسیا  
 
سانابرییا ئەو یاریزانەی لە خوێندنگەی لاماسیا پەروەردەبووە  
 
سانابرییا بەو گۆڵەی لە ریاڵ مەدریدی کرد یانە شاھانەکەی بە سەختی بریندار کرد  
 
پاولینھۆ ئەو یاریزانەی بارسا بەدوایدا دەگەرا  
 
دیمبلی سەرکەوتونانە لە فیلەندا نەشتەرگەری بۆ کرا  
 
 
مــارکــا :  

ریاڵ بیتس جیاوازیەکەی کرد بە ٧ خاڵ  
 
سێیەمین یاری لە سانتیاگۆ بێ بردنەوە  
 
ئەو گۆڵەی سانابریا لە دەقیقەی ٩٤ تۆماری کرد بێرنابیۆی روخاند  
 
ئێستا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی ٧ خاڵ لەدوای بارسێلۆناوەیە  
 
تەنانەت گەرانەوەی کریستیانۆش ھیچ سودێکی نەبوو  
 
ئادانی گۆڵچی و شیشی گۆڵەکە رێگەیان نەدا ریاڵ مەدرید گۆڵ بکات  


ئــاس : 
 

٧ خاڵ  
 
زێدان : تۆپ نەیدەویست بچێتە نێو گۆڵەکەوە  
 
زێدان : یاریزانانیش ھەلی زۆریان لەدەست دا ، ئەمە دوا دۆڕاندنیش نابێت  
 
نمایشی ئادان و گۆڵەکەی سانابریا لە دەقیقەی ٩٤ ھەرەسی بە ریاڵ ھێنا  

 

                                         ... هه‌ڵویست عومه‌ر ...